وەزارەتی ناوخۆ
Plus4
پێش 19 کاتژمێر

🔻وەزیری ناوخۆ هێزی ناردە سەر دوو عەشیرەتەکەی بەغدا و دەڵێت: بە چەپۆکی ئاسنین لێیاندەن

 

 

عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لەتۆڵەی شەهیدبونی دوو ئەفسەرەکەی پۆلیسی فیدراڵی لەناوچەی سەعادەی بەغدا، هێزێکی گەورەی ناردووەتە ناوچەکە بۆ سەر هەردوو عەشیرەتەکەو لەراگەیەندراوێکیشدا دەڵێت: ئەمشەو بە چەپۆکی ئاسنین لەو کەسانە دەدەین کە زاتی ئەوەیان کردووە هێرش بکەنە سەر هێزەکانمان لەکاتی ئەرکدا.

 

دەشڵێت: تا دەستگیرکردنی دووا تاوانباری ئەم ئاشوبی عەشائیری و چەکدارییە، ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت و تا دووا چرکەش نەرمی نواندن نییە.

 

وەزیری ناوخۆ ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەمشەو پێگەی دەوڵەت و ئاسا دەچەسپێنین، هەموو ئەو کەسانەی دەستیان هەبوە لەو دەستدرێژییە دەستگیردەکرێن و دەبنە پەند بۆ خەڵکانی تر.

 

ئەمشەو هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی دەچنە ناوچەی سەعادە لەبەغدا بۆ راگرتنی شەڕێکی چەکداریی نێوان دوو عەشیرەت، بەڵام چەکدارەکان تەقەیان لێدەکەن و دوو ئەفسەر گیان لەدەستدەدەن و 5ی دیکەش بریندارن.

 

لەوەڵامی ئەو دەستدرێژیەشدا، تاوەکو ئێستا دوو چەکداری عەشایەر کوژراون و 5 بریندارن و 6یش دەستگیرکراون.