کوشتن
Plus4
پێش 19 کاتژمێر

🔻وەزارەتی ناوخۆ: دوو ئەفسەر لەکاتی ئەرکدا شەهید بوون

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: لەکاتی هەوڵدان بۆ راگرتنی شەڕێکی عەشائیری لەناوچەی سەعادەی بەری رەسافە لەبەغدا، هێرش کراوەتە سەر هێزەکانمان؛ بەداخەوە دوو ئەفسەر شەهید بون و پێنج کارمەندی دیکەی هێزەکە برینداربون.

 

راشیگەیاندووە کە هێزەکە وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە، دووانیان لەهێرشبەرەکان کوشتووەو پێنجی دیکەیان بریندارکردووەو شەشی دیکەش دەستگیرکراون، هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیش بۆ دەستگیرکردنی شەڕکەرەکان لەناوچەکە بەردەوامە.

 

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: بەڵێن بە گەلی خۆمان دەدەین و ناهێڵین خوێنی شەهیدەکان بەفیڕۆ بچێت و یاسا دەچەسپێنین، بەدەستێکی ئاسنین روبەروی ئەو کەسانە دەبینەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان و دەیانکەینە پەند بۆ خەڵکانی تر.