
plus4
پێش 8 کاتژمێر
سەركردەیەكی شیعەكان: هەوڵێک بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی عێراق لەئارادایە کچەکەی سەدامیشی لەنێودایە
عەبدولڕەحمان جەزائیری، سەرۆكی دەستەی سیاسیی ڕەوتی نیشتمانیی هۆزەكان ئاشکرایکرد: چوارچێوەی هەماهەنگی و ئیدارەی دەوڵەت، زانیارییان هەیە لەسەر بوونی پرۆژەیەکی عەرەبی بۆ گۆڕینی ڕژێمە لەعێراق.
عەبدولڕەحمان جەزائیری؛ یەكێكە لەسەركردەكانی حـ.ـەشـ.ـدی شـ.ـەعبی و کەسێکی نزیك نوری مالیكییە، لەدیدارێکدا دەڵێت: ئەم پرۆژەیە جۆرێك لەپشتیوانیی دەرەکیی هەیەو لەنێو ئۆپۆزیسیۆن و عەلمانییەکان و میانڕەوەكان و ڕەغەدی كچی سەدام حسێنیش بەشێکن لەپرۆژەکە.
جەزائیری دەڵێت: وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی لەم ڕەوتە دەکەن، چوونکە حکومەتی ئێستای عێراق بەپاشكۆی ئێران دەزانن.
ڕوونیشیکردەوە: ڕێوشوێنەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لەڕیشەكێشكردن لەژێر ڕۆشنایی ئەم زانیاریانەدایەو فراوانتریش دەبێت، تا لیستی نوێ و سزای تووندتر لەدەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریەوە دەردەچێت.
وتیشی: لەبەرامبەردا تاران ئامادەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر پرۆژەو ئاستەنگێک کە ڕووبەڕووی عێراق ببێتەوە.
نابراو دەشڵێت: دڵنیابن پەنا بۆ هێزی ئێران دەبەین گەر ڕووبەڕووی هەر ئاستەنگێک ببینەوە، ئێرانیش دەستبەرداری عێراق نابێت گەر هەر هەوڵێکی زایۆنی یا بیانی هەبێت بۆ گۆڕینی سیستمی دەسەڵاتی ئێستای عێراق.
دڵنیاییش دەدات کە عەلی سیستانی و عەلی خامەنەیی؛ یەک ڕێبازیان هەیەو هیچ جیاوازییەکیان نییە.