
plus4
پێش 6 کاتژمێر
رۆژنامەی ۆوڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوی کردەوە : رافیڵ گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ ووزەی ئەتۆمی ماوەی چەند هەفتەیەکە بە بەردەوامی لە ژێر چاودێری چڕی هێزە ئەمنیدایە پاش ىڵاوبونەوی پەیامی هەڕەشە ئامێز لە سەر ژیانی وە ئاگادارکردنەوەی ناوبراو لە لایەن دەزگای هەواڵگری نەمساوە لە ڤییەنای پایتەخت.
رۆژنامەکە راشیگەیاند سەرچاوەی هەڕەشەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەرپرسانی ئێران پاش ئەوەی چەند جارێک بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە فەرمی رافێڵ گرۆسیان بە هۆکاری دروست بونی ئەو شەڕە ١٢ رۆژیەی نێوان ئێران و ئیسرائیل تاواباردەکەن ، و داوای دورخستەنەوەو دادگاییکردنی دەکەن .
رافێڵ گرۆسی چەند رۆژێک پێش دەسرپێکردنی شەرە ١٢ رۆژیەکەی ئێران و ئیسرائیل رایگەیاند ئێران زۆر نزیک بۆتەوە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ، ئەمەش وای لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کرد بە پشتیوانی ئەمریکا هێرش بکەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرنامە ئەتۆمیەکەی