
plus4
پێش 4 کاتژمێر
لە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان، لە دوێنیوە دەستکراوە بەرێکاری یاسایی وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران دژی تۆمەتبار عەجاج.
بەپێی ئاگادارییەکەی دادگاکەش پڕۆسەی وەرگرتنی سکاڵا بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتووداو لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار وتەی سەرجەم سکاڵاکاران وەردەگیرێت.
لە رۆژی دووی ئابی رابردوو، سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو کە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەتوانن لە دادگاکانی سەر بە سەرۆکایەتییەکەیان سکاڵا تۆماربکەن لەسەر تۆمەتبار (عەجاج ئەحمەد حەردان)،
پێشترش ئەمنی نیشتیمانی عێراق دەستگیرکردنی عەجاجی نوگرەسەلمانی راگەیاند.