
plus4
پێش 6 کاتژمێر
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەی کاندیدە دورخراوەکانی ئاشکراکرد
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، تائێستا ٦٢٧ کاندید لەکۆی ٧٤٤٠ کاندید لەکێبڕکێی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دورخراونەتەوە کەم شێوەیە:-
٢٩٠ کاندید.. لێپرسینەوەو دادپەروەری
١٠٦ کاندید.. پێشینەی تاوان
٤ کاندید.. ساختەکردن
بەپێی بەیاننامەیەکی کۆمسیۆن ، ئەو کاندیدانەی دیکەش کە دورخراونەتەوە بەهۆی بوونی کەموکوڕی لە بەڵگەنامەکان یاخود داواکاری حزب و هاوپەیمانێتییەکان بووە بۆ ئاڵوگۆڕی بەربژێرەکان.