
plus4
پێش 4 کاتژمێر
دەزگای هەواڵی BBC نیوز رایگەیاند : بیت هیغیست وەزیری بەرگری ئەمریکا ، ئەفسەری پلە بەرز جێفری کروس سەرۆکی دەزگای هەواڵگری وەزارەتی بەرگری پینتاگۆن ( DIA ) و دوان لە هاوکارانی لە کارەکەی دووە خستەوە .
راشیگەیاند دورخستنەوەکە دوای ئەو راپۆرتە دێت کە دەزگاکانی هەواڵگری پنتاگۆن دزەیان پێکردبووبۆ راگەیاندنەکان لە پاش هێرشەکەی ئەمریکا بە فڕۆکەی B2 بۆ سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران لە مانگی حوزیران ، لە راپۆرتەکە بە پێچەوانەی پەیامەکەی ترامپ ئەوەیان ئاشکراکردبوو هێرشەکە نەیتوانیوە ئامانجەکانی بە تەواوی بپێکێت و تەواوی بری یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ئێران هیچ زیانێکی پێبگات تەنها چەند مانگێک بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێرانی دوا خستوە، ئەمەش بە پێچەوانەی لێدوانەکەی سەرۆک ترامپ دێت کە رایگەیاندبوو تەواوی بنکە ئەتۆمیەکانی ئێرانمان خاپور کرد بە بۆردومانی فرۆکە پێشکەوتوەکانی ئەمریکا ، بەمەش ئێران بۆ چەند ساڵێک دوادەکەوێت لە دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی ، لە کاتێکیدا ئێران لە پێش هێرشەکە بە چەند هەفتەیەک دەیتوانی ببێت بە خاوەن بۆمبی.