حاجیان
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

16 هەزار عەمرەکاری عێراقی لە سعودیە گیریان خواردووەو گەشتەکان 

 

نزیکەی 16 هەزار عەمرەکاری عێراقی لە سعودیە گیریان خواردووە کە 2 هەزاریان کوردن.

 

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم: گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیراون و دەبێت عومرەکاران بەڕێگەی وشکانی بگەڕێنەوە.

 

ڕوونیشیدەکاتەوە: بەهۆی ئەوەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرتووە، دەبێت عومرەکاران بەڕێگەی وشکانی بگەڕێنەوە بۆ عێراق.

 

بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتیانەش دەکاتەوە کە ئێستا له‌سعودیه‌ن بۆ ئەنجامدانی گەشتی عەمرە، هێڵی ئاسمانیی عێراقی بەهۆی چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن، سەرجەم گەشتەکانی تاکاتێکی نادیار ڕاگرتووە.

 

هەر عەمرەکارێک ئارەزووبکات بگەڕێتەوە، پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە بکات کە لەگەڵیدا گەشتیکردووە، تا بەڕێگەی وشکانی و بەپاس بگەڕێنەوە، ئەو هاووڵاتیانەی نایانەوێت بگەڕێنەوە، پێویستە لەسەر کۆمپانیاکە شوێنی حەوانەوەو خواردن و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابینبکرێت، تا ئەوکاتەی گەشتەکانی ئاسمانی دەستپێدەکەنەوە.

 

هەر کۆمپانیایەک ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکات، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوەو خەرجیی ئەو عومرەکارانەی کە لەوێن، لەو بڕە پارەیە دەگەڕێندرێتەوە کە وەک بارمتە داویانە.

 

لەئێستاشدا نزیکەی 16 هەزار عومرەکاری عێراقی لەسعودیە ماونەتەوە کە لەنێویاندا نزیكه‌ی 2 هەزار عومرەکاری هەرێمی کوردستان هەن.