وەفدی هەرێم
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری ئامادەیە تاڕادەستی بەغدای بکات و دوو وەفدیش ڕەوانەی پایتەختی عێراق دەکات.

بەمەبەستی گەیشتن بەڕێککەوتن سەبارەت بەکێشەی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات کە لەئێستادا 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی لەبەردەستدایەو بڕیارە بۆ ئەو مەبەستە لەم هەفتەیەدا بۆ چارەسەری کێشەی مووچە دوو وەفد ڕەوانەی بەغدا بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لەوەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەڵێت: لەدوو ڕۆژی داهاتوودا، هەرێم دوو وەفد ڕەوانەی بەغدا دەکات.

ئەو وەفدانە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوەو ڕاپۆرتەکانیان سەبارەت بەخەرجی و داهاتەکانی هەرێم پێشکەشی وەزارەتی ناوبراو دەکەن.