روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش 23 کاتژمێر

وەرگەڕانی پاسێکی زیارەتکارانی ئێران گیان  ٨ کەسی لێکەوتەوە

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لە عێراق، نزیکەی ٥٠ کەس بوونە قوربانی.

لەوبارەیەوە عەلی فرێجی؛ سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لەئەنجومەنی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لەنێوان ناوچەی ڕوومێلەو بازگەی سدرە وەگەڕاوە.

فرێجی دەڵێت: بەو هۆیەوە ٨ کەس گیانی لەدەستداو نزیکەی ٤٠ کەسی تریش برینداربوون.

ئاشکراشیکرد: پاش ڕووداوەکە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەرمەکانیش گەیەندراونەتە دادپزیشکی.