
plus4
پێش 23 کاتژمێر
وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق ئاشکرایکرد: بەهۆی کەم بارانی چەند ساڵی ڕابردووەوە، ئاوی کۆکراوەی عێراق بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزیوەو لەئێستادا کەمترە لە 10 ملیار مەتری چوارگۆشە ئاوی کۆکراوەمان هەیە.
لەوبارەیەوە مەهدی زەمەد قەیسی؛ ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: عێراق لیژنەیەکی هەمیشەیی هونەریی بۆ دانووستان پێکهێناوە کە نوێنەرانی حکومەت و پەرلەمان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەسەڵاتی دادوەری لەخۆدەگرێت و لیژنەکە ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵاتی وڵات لەسەر هێڵە.
وتیشی: لیژنەی باڵای ئاو بڕیاری قەدەغەی چاندنی چەڵتووکی دەرکردووە، 200 دۆنمیش بۆ پاراستنی بنەتۆی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دابینکراوە، پێشبینیدەکرێت چاندنی بەرهەمە زستانییەکانی وەک گەنم و جۆ کەمبکرێتەوە، یاخوود شێوازی ئاودانیان گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و بەکارهێنانی ئاو بەڕێژەی 40% کەمدەکرێتەوە.
عەون زیاب؛ وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقیش دەڵێت: ئەمساڵ لەڕووی کەمیی ئاوەوە قورسترین ساڵ بووە بۆ عێراق، هۆکارەکەشی بۆ کەم بارانی و گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە گەڕاندەوە.