
plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ڕۆژنامەی تایمز لەڕاپۆرتێكدا بڵاویکردەوە: ئەو ڕێککەوتنە ئەمنی و ئابوورییەی لەنێوان بەغداو تاران دوێنێ واژۆ کرا، سەرچاوەی نیگەرانییە بۆ ئیسرائیل و گورزێكە کوشندەی حکومەتەکەی سودانیشە لە دۆناڵد ترەمپ.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە کە بەئامادەبوونی خوودی سودانی واژۆکرا، خۆی لەیەکخستنی هەوڵە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەژمارکردنی ئاسایشی عێراق بە بەشێک لەئاسایشی ئێران دەبنێتەوە.
ئەمەش لەڕووانگەی ئیسرائیلەوە تەحەدایەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل لەئەگەری هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی ئێران.
بۆ ئەو مەبەستە ئیسرائیل دەڵێت: لەئێستادا لەدۆخی ئامادەباشیی زۆرداین بەرامبەر ئەو هەنگاوە بەغداو تاران، چوونکە دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو لەنێوان هەردوو وڵات، دژی ئیسرائیل دەیبینین، چوونکە پێمانوابووە بەغدا هاوپەیمانیی ئەمریکایە، بەڵام ئێستا بەغدا خۆی گواستەوە بۆ بەرەی ئێران.
ئەم هەنگاوەش بەگورزێكی کاریگەر دژی ترەمپ دادەنرێت، لەکاتێکدا هەوڵی یەكخستنی هاوپەیمانەكانی دەدات لەناوچەوكە، لەنێویاندا عێراق.