
plus4
پێش ٢ کاتژمێر
دەزگای هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە : خێزانی سیناتۆر مێجیل ئۆریبی کۆڵەمبی مردنی ناوبراویان راگەیاند .
ئۆریبی سیناتۆرێکی بە توانای کۆلۆمبی بوو سەرکردایەتی ئۆپۆزیسیۆنی راستڕەوی وڵاتەکەی دەکرد لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە مانگی تەموزی رابردوو وەک رکابەری جۆستابۆ بیترۆ سەرۆکی چەپڕەوی دەسەڵاتدار تەقەی لێکراو بە سەختی بریندار کرا ، پاش ئەنجام دانی چەند نەشتەرگەرییەک ، لە تەمەنی ٣٩ ساڵی چاوەکانی لێکنا .
ماریا کلۆدیای خێزنی لە پەیامێکدا رایگەیاند لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی داواکارم لە خوای گەورە هاوکارم بێت تابتوانم بە بێ تۆ مناڵەکان گەورەکەم لە سەر رێبازەکەی خۆت ...چاوەکانی لێکنێ بە ئارامی ئازیزەکەم