
plus4
پێش 6 کاتژمێر
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردەوە : ئێما تۆمسۆن تەمەن ٦٦ ساڵ خانمە هونەرمەندی ناوداری بەریتانی و خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارو بافتا لە بواری هونەری رایگەیاند ساڵی ١٩٩٨ لە کاتی وێنەگرتنی فلیمێک بوین لە هۆلیۆد،
دۆناڵد ترامپ سەرمایەداری ناودار و سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لەرێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی پێمەوە کرد ، پاش خۆناساندن وتی ئارەزودەکەم لە یەکێک لە ناوچە گەشتیاریە جوانەکانی خۆم بانگێشت کەم بۆ شەوە دیدارێکی سۆزداری ، ئەم پەیوەندیە هەمان ئەو رۆژە بوو کە جیابونەوی خۆم و هاوسەری پێشوم هونەرمەندی ناسراو کینیت برانا لە میدیاکان بڵاوکرایەوە .
تۆمسۆن لە وەڵامدا بە ترامپی راگەیاندوە بیری لێئەکەمەوەو وەڵامتان دەدمەوە ، بەڵام تا ئێستاش وەڵامەکەی وەرنەگرتۆتەوە .