
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
لیژنه‌كانی هەرێم و بەغدا ڕاپۆرتی كۆتایی ڕادەستی محەمەد شیاع سودانی دەکەن
له‌دوا كۆبوونه‌وه‌یاندا، هەردوو وەفدی باڵای هه‌رێم و عێراق، ڕاپۆرتێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد‌و سودانیش بۆ ئەو مەبەستە بڕیاریدا چوار لیژنه دروستبكرێت.
لیژنه‌كان په‌یوه‌ستن به‌داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی و پشكی هه‌رێم له‌بوودجه‌و پرشی نه‌وتی هه‌رێم و دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نەوتەکە لەڕێگەی سۆمۆوە.
لەئێستاشدا گووشارێكی زۆر له‌سه‌ر لیژنه‌كانه تا هەر ئەمڕۆ ڕاپۆرتی كۆتایی ئاماده‌بكه‌ن و له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه بۆ ڕۆژی یەکشەممە پێشخراوه، گفتوگۆی لەبارەوه بكرێت و بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچەی مانگی شەش و حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم و ده‌ستپێكی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە بدرێت.
سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: ڕاپۆرتەکانی لیژنەی دارایی سەبارەت بەداهاتی نانەوتیی هەرێم و پرسی تەوتینکردنی مووچە دەدرێتە سودانی.
بڕیاریشە سبەی یەکشەممە لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی ڕاپۆرتەکان بدرێت، لەئەگەری ڕەزامەندیدانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ڕاپۆرتەکان، مووچە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.