پێدانی ژمارە
plus4
پێش 9 کاتژمێر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هاتووە.

دەشڵێت، کاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژی شەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دووپاتیشیکردەوە، تەواو ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە رۆژی 11ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەرێوەبچێت.