
پێش ڕۆژێک
هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە : ئیمانۆیڵ ماکرۆن بڕیاریداوە لە مانگی سیبتەمبەر پیاوێکی بە تەمەن خەڵاتکات بە مەدالێای شایستە بە پلەی سوارچاک وەک رێزێک لە بەرامبەر کار کردنی زیاتر لە ٥٠ ساڵ بە فڕۆشتنی رۆژنامە ( گەڕۆک )لە یەکێک لە ناوچە دڵگیرەکانی پاریس .
عەلی ئەکبەری پاکستانی پاش ئەوەی ساڵی ١٩٧٣ وەک پاناهەندەیەک لە پاریسی پایتەخت جێگیر دەبێت لە سەرتاوە دەست دەکات بە فڕۆشتنی رۆژنامە بە شێوەی گەڕۆک تا رۆژگاری ئەمڕۆ ، لەبەرامبەر ئەم کارە بەردەوامەی بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵ سەرۆکی فەرەنسا بڕیاری داوە ئەو پیرە پیاوە خەڵات کات لە ژێر ناو نیشانی مەدالیای بەشداری نایاب لە بواری مەدەنی ، کە یەکێکە لە مەدالیا بەرزەکانی فەڕەندسا لە بواری مەدەنی و سەربازی .