
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەگەر رێکەوتنەکەی هەولێرو بەغداد درزی تێبکەویت؛ پارتی بەرپرسیارە
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد تایبەت بە موچەو نەوت و داهاتەنانەوتیەکان درزی تێبکەوێت، ئەوە پارتی لێی بەرپرسیارە.
وتیشی ، دۆسێی نەوت لەهەرێم لای پارتیەو خۆیان رەزامەندیان لەسەر رێکەوتنەکە داوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم ، ئەوە دەرەخات کە خواستێک هەیە کە دەیەوێت دۆخی ئابوری هەرێم بەم شێۆەیەو بەم سستی و لاوازییە بمێنێتەوەکە تەواوی هاوڵاتیان لێی زەرەرمەندن.
ئەوەشی خستەڕوو ، بەهۆڵی سەرۆکی یەکێتی ئەم رێکەوتەنە باشە کراوەو ئەگەر هەولێر پابەند نەبێت ئەوە تەواوی هاوڵاتیانی هەرێم زەرەرمەند دەبن.