موچە
plus4
پێش 4 کاتژمێر

دوای ئەوەی هەردوو وەفدی هەولێرو بەغداد نەگەیشتنە رێکەوتن لەبارەی موچەو نەوت و داهاتی نانەوتی، سەرچاوەیەک هۆکاری رێکنەکەوتنەکە ئاشکرادەکات.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وەفدی هەرێم رایگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە نەوت رادەستی بەغداد بکات و تەنها بۆ ئەم مانگەو مەرجی ناردنی مووچە ئامادەیی دەربڕێوە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد بکات.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەلەوشکردووە، وەفدەکەی هەرێم بە وەفدەکەی بەغدادی راگەیاندووە، بۆ مانگەکانی دیکە هەولێر ئامادە نییە ئەو بڕە پارەیە رادەست بکات، بەوپێیەی ناتوانن دابینی بکەن.

سەبارەت بە وردبینی لە داهاتی نانەوتی ، هەرێم بە بەغدادی وتووە، رێگەیان پێنادەن وردبینی بۆ داهاتی ناوخۆی هەرێم بکەن، بەوهۆیەوە وەفدەکە ناچاربووە هەر لە بەغدادەوە راپۆرتەکەیان ئامادەبکەن و پێشکەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بکەن.