مجلس محافظة
plus4
پێش ٢ ساڵ

فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لەدەستەی دەستپاکی فیدراڵ رونکردنەوەیەک لەسەر سزادانی چوار ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگا بڵاودەکاتەوە.

 

لەرونکردنەوەکەدا دەڵێت، ئەو ئەندامانەی بە 15 ساڵ سزای زیندانی دراون، ئامادەنەبونە ئۆتۆمبێلە حکومیەکان رادەست بکەنەوە.

 

پێشتر عیرفان کەرکوکلی یەکێک لەسزادراوان بە plus4ی راگەیاند: ئۆتۆمبێلە حکومیەکانم لەروداوەکانی ئۆکتۆبەردا کەوتنە دەستی گروپێکی چەکدارو خانۆکەشمیان داگیرکرد، لەدادگاش سکاڵام تۆمارکردووە بەڵام هیچ رێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر.

 

ئەندامەكان بریتین لە عیرفان كەركوكلی، پەروین محەمەد، ریاز دانوك و ئۆراها ئادیشۆ كە هەرچواریان ئەندامی لیستی برایەتی بون لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستانن.