پەرلەمانتار
Plus4
پێش 12 کاتژمێر

🔻چوار پەرلەمانتاری کەرکوک سزا دران

 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 164 پەرلەمانتاری بەهۆی دەوام نەکردن و ئامادەنەبونیان لەدانیشتنەکەدا سزادا.

 

بەپێی بڕیارەکە، هەر یەکێک لەو پەرلەمانتارانە بە بڕی ملیۆنێک دینار سزادراون.

 

چوار لەو پەرلەمانتارانەی بەهۆی ئامادەنەبون لەدانیشتنەکە سزا دراون، نوێنەری پارێزگەی کەرکوکن کە یەکێکیان کوردەو سیانەکەی دیکەش عەرەبن.

 

" ئومێد محەمەد لەبزوتنەوەی نەوەی نوێ، وەسفی عاسی، مهیمن حمدانی و ساهیرە غەرەب " ناوی ئەو پەرلەمانتارە کەرکوکیانەن کە سزاکە گرتوویانێتییەوە.

 

هەر ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان لەسەر ئەم بابەتە کۆبوەتەوە، لەراگەیەندراوێکیشدا تەئکید دەکاتەوە کە سورن لەسەر سزادانی پەرلەمانتاران بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و لەئەگەری دووبارەبونەوەشی سزاکان تا ئاستی دوورخستنەوەیان دەڕوات.