
plus4
پێش 18 کاتژمێر
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست بڵاویكرده‌وه : له شاری مانهاتن له ویلایه‌تی نیویۆرك شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و چه‌كدارێكدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه له‌نێویاندا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی هه‌یه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.
راشیگەیاند تاوانبارەکە پیاوێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵە ناوی شەین دیڤۆن تامۆڕایە ته‌قه‌ی له ناو بینایه‌كی 44 نهۆمی كردوه، كه له‌نێو ئه‌و بینایه‌دا باره‌گای سه‌ره‌كی خولی تۆپی پێی نیشتمانی ئەمریکای NFL تێدایە.
تاوانبار پاش ئەنجامی تاوانەکەی تەقەی لە خۆی کردوەو لە ناو بیناکە تەرمەکەی لە لایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتە .