بۆمبی ئەتۆم
پێش 23 کاتژمێر

گۆڤاری فۆڕین پۆلیسی ئەمریکی رایگەیاند هەموو ئەو بڕە یۆرانیۆمەی کە ئێران پیتاندی بوی و مەزەندە دەکرێت٤٠٠ کیلۆگرام بێت بە رێژەی پیتاندنی ٦٠ ٪  کە لە تونێڵە قوڵەکانی ئەسفەهان دانرابون لە هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل رزگاری بوبێت . ئەمەش بە پێچەوانەی ئەو بڵاوکردنەوانی ئیدارەی کۆشکی سپی و ئیسرائیل کە پێشتر رایانگەیاندبوو کە توانیویانە  لە هێرشەکانیان یۆرانیۆمە کۆگاکراوەکانی ئێران بە تەواوی لە ناوبەرن .

راشیگەیاند بە پێی ئەو هەواڵە هەواڵگریانەی لەبەردەستە ئێران تاوانیوێتی ئەو بڕە یۆرانیۆمەی کە هەیەتی لە قوڵاییەکی زۆر حەشارداوە  ئەستەمە هەچ بۆمبێکی ئەمریکاو ئیسرائیل ئەو توانایەی هەبێت کە وێرانی کات ، وە گۆڤارەکە راشگەیاند کە ئێران  توانای هەی لە ماوەی ١٠ بۆ ٢٠ رۆژ بۆمبێکی ئەتۆمی دروستکات