
plus4
پێش 18 کاتژمێر
رۆژی شەممە ٢٦ حوزەیران ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنانی مردنی زیاد رەحبانی هونەرمەندی مۆسیقا ژەن و ئاواز دانەرو نوسەری شانۆیی بەناو بانگی لوبنانی لە تەمەنی ٦٩ ساڵی راگەیاند ، بە بێئەوەی باسی هۆکاری مردنەکای بکات .
زیاد کوری خانمە گۆرانی بێژی ناوداری عەرەب و لوبنان نیهاد حەدادە (فەیروز )ە ، عاسی رەحبانی باوکیشی یەکێک بوو لە باشترین داهێنەرانی ئاوازی نوێی گۆرانی لوبنانی عەرەبی لە ساڵی حەفتاکان .
زیاد لە گەڵ ئەوەی خاوەنی ژمارەیەک درامای شانۆیی بوو ، ژمارەیەک ونوسین و ئاوازی گۆرانی بۆ فەیروزی دایکیشی داناوە .