هاوکاری
plus4
پێش 5 کاتژمێر

سبەی شەڕ دەوەستێت و دەرگای هاوکارییەکان بۆ دانیشتووانی غەززە دەکرێتەوە

 

دوای هۆشدارییەکان لەکارەساتی مرۆیی و مردنی بەکۆمەڵ و دۆخی ناهەموار؛ سوپای ئیسرائیل بەفڕۆکە یارمەتی بۆ دانیشتووانی غەزە فڕێدەداتە خوارەوە.

ئەمشەو سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد: پلانیان هەیە لەڕێگەی ئاسمانەوە یارمەتیی مرۆیی بۆ غـ.ـەزە فڕێبدەنە خوارەوە، کەمێک بەر لەئێستاش بڕێک خۆراکیان بۆ دانیشتووانی کەرتەکە خستە خوارەوە.

ئەم هەنگاوەی سوپای ئیسرائیلیش دوای ئەوە دێت کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشداریی تووندیان لەبڵاوبوونەوەی برسێتی و کارەساتی مرۆیی دابوو.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت: کارەبایان داوەتەوە کەرتی غەزەو کار بۆ دابینکردنی ڕێڕەوی سەلامەتیش دەکەن.

بڕیاریش سبەی خواردنی تر لەوڵاتانی جیهانەوە بگاتە نێو کەرتی غەززە، ئەوش دوای چەندین مانگ لەئابڵوقەی تووندی ئابووری سەر هاوڵاتیانی کەرتی غەززە، بڕیاریشدرا سبەی دەرگاکان بەڕووی هاوکارییەکان بەرەو نێو کەرتی غەززە بکرێنەوە.

بەپێی ڕێککەوتنێک، ئیسرائیل ئەمشەو ئەم بڕیارانەی دەرکردو سەرەتا هەڵدانی هاوکاریی مرۆیی لەڕێگەی فڕۆکەی ئیسرائیلی و ئیماراتی و ئوردنییەوە.

بڕیاریشە لەبەیانییەوە تا 7ی ئێوارە بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی لەسەرجەم ڕێگەکانەوە بۆ نێو غەزە، شەڕ ڕابگیرێت.

ئەمە وێڕای پێدانی کارەبا بۆ بنکەکانی دابەشکردنی ئاو لەنێو کەرتی غەزە.