
Plus4
پێش 11 کاتژمێر
هێرشێکی چەکداری چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
کەناڵی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە: بەیانیی ئەمڕۆ چەند چەکدارێک هێرشیانکردە سەر دادگای زاهیدان لەپارێزگای بەلوچستان.
بەڕوونی وردەکاریی ڕووداوەکەو ناسنامەی چەکدارەکان لەکەناڵی فەرمیی ئێران بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام میدیاکانی ئەو حکومەتی تاران دەڵێن: ئەو چەکدارانە لەنێو دادگاکەدا بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیان کردووەو بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون.
لەئێستادا، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ناوچەکەیان داخستووە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە.
میدیاکانی تری ئێرانیش دەڵێن: هێرشە چەکدارییەکە بۆسەر دادگای زاهیدان بووەو ژمارەک کارمەندی دادوەری و ئەمنی کوژراون و ژمارەیەک برینداریش هەن.