كركوك
Plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە، له‌لایه‌ن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوکه‌وه‌ بکوژی ( ماریا سامی ) کچە چالاکوانەکەی هەولێر دەستگیركرا کە برای خۆیه‌تی و لەچەند رۆژی رابردوودا لەشاری هەولێر كوشتوێتی.
لەو بارەیەوە راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردووەتەوە، زانیاری درا بە پۆلیس کە بکوژەکە بە ئاراستەی کەرکوک هاتووەو دەستبەچێ تیمێک پێکهێنرا وبه‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی پۆلیس توانرا ده‌ستگیربکرێت