سوريا
Plus4
پێش 18 کاتژمێر

لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل هێرشی چڕو بەهێزی بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا دەستپێکرد.

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئیسڕائیل بینای وەزارەتی بەرگری و دەستەی ئەرکان و کۆشکی کۆماری سوریای لە دیمەشق بۆردومان کردووە.

هەندێک سەرچاوەش باس لە کوژرانی وەزیری بەرگری سوریا دەکەن.

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل پێش بۆردومانەکە رایگەیاند، کاتی ئاگادارکردنەوەی سوریا کۆتایی هات و لەئێستاوە بۆردومانی ئازاربەخش دژی دەسەڵاتی دیمەشق دەستپێدەکات.

بۆردومانەکانی ئیسڕائیل دوای هێرشە بەرفراوانەکەی هێزە ئەمنییەکانی سوریا دێت بۆ سەر درۆزەکان لە پارێزگای سوەیدا و هەوڵی دیمەشق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی پارێزگاکە.