
Plus4
پێش 10 کاتژمێر
ئیسرائیل ئەمجارەیان هۆشدارییەکی تووند ئاراستەی تورکیا دەکات
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل هۆشداری دەدات لەوەی کە دەستکەوتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 لەلایەن تورکیاوە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل و ناسەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تەلئەڤیڤ ئامادەیە ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هەنگاوێکی لەو شێوەیە.
رۆژنامەی موعاریفی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، ئەنقەرە هەوڵی فراوانکردنی رووبەڕی ناوچەیی خۆی دەدات، هۆشداریشی داوە لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی دژ بە تورکیا.