عەباس عێراقچی
Plus4
پێش 19 کاتژمێر

عەباس عێراقچی: ئێران ئامادەیە بۆ دانووستان بەڵام دەبێت ئەمریکا هێرشمان نەکاتە سەر .

عەباس عێراقچی؛ وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران دەستپێکردنەوەی دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا قبوڵدەکات، گەر واشنتۆن گرەنتیی ئەوە بدات، جارێكیتر هێرش نەكاتەوە سەر تاران.

 

عێراقچی دەڵێت: ئێران هەمیشە ئامادە بووەو لەداهاتووشدا ئامادە دەبێت بۆ ئەنجامدانی دانووستان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەڵام پێویستە گرەنتیی ئەوە بدرێت گەر دانووستانەکان دەستپێبکەنەوە، ئەو ئاراستەیە نابێتەوە هۆی هەڵگیرساندنی جەنگ.

 

ڕوونیشیکردەوە: گەر ئەمریکاو لایەنەکانی تر بییانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەستپێبکەنەوە، سەرەتا پێویستە گرەنتییەکی بەهێز هەبێت تا ئەو کردەوانەی پێشوو دووبارە نەبنەوەو هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامنەدرێتەوە، چوونکە ئوانە گەیشتن بەچارەسەری دانووستانکاری قورس و ئاڵۆزتر کرد.