اسو
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی ی.ن.ک لە رۆژی پۆشینی جلی نەتەوەیی دەڵێت: وەکو نەتەوەی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کە بەشێکی گرینگ و کاریگەرین لە دەوڵەتی عیراق، بە پێی دەستوور و یاسا مافی رەوای خۆمانە بە شێوەیەکی مەدەنی و دیمۆکراسییانە، مومارەسەی بۆنە و یادەکانی خۆمان بکەین و ببێتە بەشێک لە کولتوری یەکتر قبوڵکردن و پێکەوە ژیان.