وزەی ئەتۆم
plus4
پێش 14 کاتژمێر

راڤائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند : ئەگەری زۆرە ئێران بتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکدا  دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە ، ئەمەش سەڕەڕای ئەو زیانانەی بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلەوە بەر چەندین دامەزراوەی ئەتۆمی وڵاتەکە کەوتووە .

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رەتیکردەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە تەواوی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەنێوچووبێت و گوتی، "هەندێکیان هێشتا ماون "