ترمب
plus4
پێش 15 کاتژمێر

دۆناڵد ترەمپ؛ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ یەکەمجار دانی بە برسێتیی دانیشتووانی غـ.ـەززەدا ناو وتی: خەڵکی لەبرساندا دەمرن.

دۆناڵد ترەمپ؛ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەهۆی شەڕی ئیسـ.ـرائیل و حـ.ـەمـ.ـاسەوە، دانیشتووانی غـ.ـەززە خواردنیان دەست ناکەوێت و لە برساندا دەمرن.

ترەمپ؛ نییەتباشیی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە نەهامەتیی دانیشتووانەکەی خستەڕوو وتی: لەپێناو کۆتاییهێنان بەجەنگەکە، پەیوەندیم بەچەند کەسێکەوە کردووە، چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی دەکرێت.

هەر ئەمڕۆ دوای قسەکانی ترەمپ؛ کاروانێکی گەورەی خۆراک گەیشتە نێو خەڵکە برسییەکەی غـ.ـەززەو ئەوانیش بەتامەزرۆییەوە بەرەو ڕووی کاروانەکە دەڕۆن.