
plus4
پێش 15 کاتژمێر
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، میدیاکانی تورکیا شکستهێنانی هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا لەپارێزگای دەرعای سوریا ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، لەدواهەمین ساتەکاندا پلانی تیرۆرکردنەکەی شەرع پووچەڵکراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بەپشت بەستن بەسەرچاوە هەواڵگرییەکانی تورکیا، توانراوە ئەحمەد شەرع؛ لەپارێزگای دەرعای سوریا لەهەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاربکرێت.
هەواڵگریی تورکیا، زانیاریی پێشوەختەی بەهەواڵگریی سوریا دابوو سەبارەت بەهەوڵی تیرۆرکردنی شەرع؛ لەدوا ساتەکانیشدا پلانەکە پووچەڵکرایەوەو ناوبراویان لەهەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگارکرد.
میدیاکانی سوریاش لەوبارەیەوە دەڵێن: چەکدارێکی د11عـ.ـش کە پێشتر لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی کاریکردووە، لەگوندێکی سەر بەپارێزگای دەرعا کە بۆشایی ئەمنیی تێدایە، هێرشیکرادووەتە سەر شەرع و هەوڵی کوشتنی دراوە، بەڵام دوای ئاڵوگۆڕی پێشوەختەی زانیاریی هەواڵگریی تورکیاو سوریا، ڕێگری لەهەوڵە کراوەو چەکدارەکە لەئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکراوە.