
Plus4
پێش 5 ڕۆژ
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ترەمپ: بەهیوام لەڕەفتارەکانیدا بەرامبەر ئێران کەمێک نەرمی بنوێنێت و واز لەخامەنەیی بێنێت
عەباس عێراقچی؛ وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان لەگەڵ ئەمریکا.
عێراقچی؛ لەهەژماری تایبەتیی خۆی لەپلاتفۆڕمی ئێکس، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی و داوای لەسەرۆکی ئەمریکاش کرد لەهەڵوێست و ڕەفتارەکانیدا بەرامبەر ئێران کەمێک نەرمی بنوێنێت.
وتیشی: گەر ترەمپ دڵسۆزبێت لەخواستی گەیشتن بەڕێککەوتن، دەبێت شێوازی بێڕێزیی خۆی بەرامبەر ڕێبەری باڵای ئێران وەلا بنێت و واز لەزیانگەیاندن بەملیۆنان شوێنکەوتووی ناوبراو بهێنێت.