
پێش 6 کاتژمێر
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە سەر تۆڕی تروس سۆشیال رایگەیاند : ئەمریکا ئیسرائیلی رزگار کرد لە جەنگەکەی لە گەڵ ئێران ، بە بەردەوامیش رزگاری دەکات .
ترامپ دەربارەی دادگایی کردنەکەی نەتەنیاهۆش کە بڕیارە رۆژی دووشەممە بەڕێوە بچێت لە ئیسرائیل لە سەر دۆسیەی گەندەڵی وەرگرتنی دیاری ساڵی ٢٠٢٢ ئەمەی دەیکەن بە دواداچونێکی سیاسی بێ ئابڕوانەیە دژی نەتەنیاهۆ ، چونکە نەتەنیاهۆ پاڵەوانێکی نەتەوەیی ئیسرائیلە و توانیتی وڵات و خەڵکەکەی لە گەورەترین چرکە ساتی مێژویی خۆی رزگار بکات .