ترامپ
plus4
پێش 8 کاتژمێر

ئیداەرەی دۆناڵد ترامپ بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی هاوبەش کردنی زانیاری لە گەڵ کۆنگرێسی وڵاتەکەی ، ئەمە بڕیارەش دوای ئەو راپۆرتانە دێت لە لایەن دەزگاکانی راگەیاندنەکانی ئەمریکا بڵاوکرانەوە و هەڵسەنگاندنی کردبوو بۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران ، ئاشکرایان کردووە هێرشەکە نەیتوانیوە ئەنجامەکانی بە تەواوی بپێکێت ، کە ئەمەش تەواو دۆناڵد ترامپی توڕەکردو لە ئێستاشدا بۆتە کێشەیەکی گەورە لە نێو کۆشکی سپی .

بەرسێکی باڵاش لە کۆشکی سپی بە تۆڕی میدیایی CNN راگەیاند : ئیدارەی ترامپ باوەڕی وایە ئەو زانیاریانەی لیژنەی دەزگای هەواڵگری سەربازی هاوبەشی کرد لە گەڵ کۆنگرێس ئێستا لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە ، ئەمەش لە تواناو ناوبانگی هێزەکەمان کەمدەکاتەوە .