
Plus4
پێش هەفتەیەک
ماریا زاخارۆف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند، ئیــ.ـسڕائیل خۆی لەناوچەکەدا تەنها وڵاتە چـــ..ــەکی ئەتۆمی هەبێت، کەچی بەبیانووی بوونی ئەتۆم بۆردومانی ئێران دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێران ئەو چەکەی نییە.
زاخارۆف دەشڵێت ، ئیــ.ــسڕائیل خوی گوێ بە هەوڵەکانی رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی چەکی ئــ.ــەتۆمی نادات کە ئامانج لێی دامەزراندنی ناوچەیەکی بێ ئەتۆمە، لەگەڵ ئەوەش بە هاوکاری ئەمریکا خەریکی بۆردومان و هێرشکردنە بۆ سەر ئێران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەوەی رودەدات بەروونی ئیزدواجیەت دەرەخات لەمامەڵەکردن لەگەڵ پرسە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە چەکی ئەتۆمی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.