
Plus4
پێش هەفتەیەک
گەروی هورمز دابخرێ بەشی هەرەزۆری فرۆشی نەوتی عێراق رادەگیرێت
ئیسماعیل کۆسەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لەپەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد: ئەندامانی پەرلەمان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی پێویستە گەرووی هوورمز دابخرێت.
کۆسەری جەختیکردەوە: بڕیاری کۆتایی لەبارەی داخستنی گەرووی هورمز لەئەستۆی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتە.
پێشتریش ئێران هۆشداریی دابوو بەئەمریکا لەئەگەری بەشداریکردن لەجەنگدا، گەرووی هورمز دادەخات، ئەمریکاش هەڕەشەی ئەوە دەکات کە داخستنی گەرووی هورمز بە زیانی ئێران دەشکێتەوەو زیان بەناوچەکەش.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشە دەکات و دەڵێت: گەر ئێران گەرووی هورمز دابخات، هەڵەیەکی تری ترسناک دەکات، داخستنی گەروی هورمز خۆکوشتنی ئابوورییە بۆ ئێران، بۆیە بژاردەی تری خۆمان بەکاردەهێنین.
گەرووی هورمز؛ ڕۆژانە نزیکەی 17 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو کە یەکسانە بە 40%ی هەموو ئەو نەوتەی لەڕێگەی کەشتییەوە بۆ جیهان دەگوازرێتەوە، پێیدا تێدەپەڕێت.