ايران
Plus4
پێش هەفتەیەک

ئێران دەڵێت: بۆ ئێمە جەنگەکە تازەدەستیپێکردو ڕووسیاش دەڵێت: چەندین وڵات ئامادەن چەکی ئەتۆمی بە ئێران بدەن

 

میدیا جیهانییەكان چەند وێنەیەكی مانگی دەستكردنی بنكەی ئەتۆمیی فۆردۆی ئێرانیان بڵاوكردوەتەوە كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر تێبینیی جمومۆڵی نائاساییان كردووە. 

 

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست دەڵێت: وێنەی مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن دوو ڕۆژ بەر لەهێرشەکەی ئەمریکا، جموجۆڵێکی نائاسایی هەبووە لەنزیک دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگر هاتووچۆیان کردووە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لەدوروبەری بنكە ئەتۆمیەكە چەندین بارهەڵگر و بلدۆزەر وەستاون و هاتوچۆیان كردووە و پێدەچێت كەلوپەلی گرنگی ناو بنكەكە بۆ شوێنێكی تر بگوازنەوە.

 

سەرچاوەیەكی باڵای ئێرانیش بەئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە: پێش هێرشەكەی ئەمریكا یۆرانیۆمی پیتێنراوی بنكەی ئەتۆمیی فۆردۆیان بۆ شوێنێكی سەلامەت گواستووەتەوە.

 

میدیاکانی ئێرانیش لەزاری فەرماندە باڵاکانی پاسدارانەوە دەڵێن: لەئێستاوە جەنگ بۆ ئێمە دەستیپێکرد، هەروەک چۆن بەئیسرائیلییەکانیش دەڵێت: خێرا وڵاتەکە جێیبهێڵن، پێش ئەوەی كار لەكار بترازێت.

 

حکومەتی ئێران نایشارێتەوە کە بەهۆی بێ توانایی ئیسرائیلەوە، ئەمریکا هاتە نێو شەڕەکەوە.    

 

 وەک هاوسۆزییەکیش، لەشەقامێکی تەلئەبیب نووسراوە، سوپاس سەرۆک ترەمپ.

 

بەڵام ئێرانییەکان دڵنیایی دەدەن کە تەواوی یۆرانیۆمی پیتێنراو و وزەی ئەتۆممان لەشوێنێکی 

 

میدیای ئێران: پەرلەمانی ئێران بڕیاریدا گەرووی هورمز دابخرێت، بڕیاری کۆتاییش لەدەستی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانە، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: بژاردەی داخستنی گەروی هورمز ڕەتناکەینەوە.

 

دیمیتری مێدڤێدف، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا دەڵێت: ئەمەریکا بەهێرشەکانی بۆسەر ئێران جەنگێکی نوێی هەڵگیرساندو ئێستاش چەندین وڵات ئامادەن چەکی ئەتۆمی بەئێران بدەن.