
Plus4
پێش هەفتەیەک
درەنگانی شەوی رابردوو ئەمەریکا بە فڕۆکەی B-2 و موشەکی تۆماهۆک هەرسێ بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ و ئەسفەهان و نەتەنز بۆردوومانکرد.
دۆناڵد تڕەمپ وتی بەسەرکەوتووی کارەکەمان ئەنجامداوەو ئەوەی سوپای ئەمەریکی کردی هیچ هێزێک لەجیهاندا پێی ناکرێت.
ترەمپ: هێرشەکانی داهاتوو زۆر گەورەتر دەبن ئەگەر ئێران ئاشتی بەرپانەکات.
رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانیش رایگەیاند کە لەلایەن دووژمنانی ئێرانەوە بنکەکانی فۆردۆ و ئەسفەهان و نەتەنەز کراونەتە ئامانج.
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وتی: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لەیەکەم کاردانەوەشدا سوپای پاسداران رایگەیاند کە ئێستا جەنگ دەستیپێکرد.
میدیای ئێرانی لەزاری بەرپرسانی وەڵاتەکەوە دەیگوازنەوە کە ماوەیەکی زۆرە یۆرانیۆمی پێتێندراو لەبنکەکان گواستراونەتەوەو هیچ ترسێک لەبڵاوبونەوەی تیشک نییە.
تەنانەت دەڵێن: بەشێک لەوێستگەی فۆردۆ زیانی بەرکەوتووە و چاکدەکرێتەوە.
میدیای ئەمریکیش دەڵێت: بنکەی فۆردۆ بە شەش بۆمبی گەورە بۆردوومانکراوەو بنکەکانی ئەسفەهان و نەتەنزیش بە 30 موشەکی تۆماهۆک لەژێر دەریاییەکەوە بەدووری 400 میل کراوەتە ئامانج.
هەرچی ئیسرائیلە جیا لەوەی سوپاس و ستایشی تڕەمپ دەکات بۆ ئەو بڕیارە بوێرانەیەی مێژوو دەگۆڕێت بەڵام لەترسی کاردانەوەی ئێران هەموو گردبونەوەیەکی قەدەغەکردو پڕۆسەی خوێندن و کارکردنی راگرت.
ئەمریکاش هەموو بنکە سەربازییەکانی لەرۆژهەڵاتی ناوڕاست خستە ئامادەباشییەوە.