
plus4
پێش 11 کاتژمێر
بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری سیخوڕو بریکاری ئیسرائیلی لەناوخۆی ئێران و عێراق، ئیسرائیل لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاوی سەرکردەی ئێرانیی بەئامانجگرتووەو کوشتوونی.
سەعید ئازادی؛ هەماهەنگکاری سوپای پاسداران لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، لەنێو شوقەکەی خۆی لە قووم کوژرا.
بەهنام شەهریاری؛ ئەفسەری گواستنەوەی چەکەکانی فەیلەقی قودسی ئێران، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەڕۆژئاوای ئێران کرایە ئامانج و کوژرا.
ئەمین فۆرجۆدخی؛ فەرماندەی یەکەی دووەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسداران.
حەسەن خەلیل؛ یاریدەدەری پێشووی حسێن نەسروڵڵا، لەگەڵ کوڕەکەیدا لەئێران کوژران.
حەیدەر موسەوی؛ فەرماندەی کەتیبەکانی سەید شوهەدا، لەنزیک سنووری عێراق کرایە ئامانج.
عەقید عەلی ئیحسان محەمەدی؛ فەرماندەی لیوای 71ی زەمینیی سوپای ئێران.