ئەردوغان
plus4
پێش هەفتەیەک

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرۆک کۆماری تورکیا، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئێران دووپاتکردەوەو ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێکدەدەین بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.

🔸 ئەردۆغان: ئێران مافی ڕەوای خۆیەتی بەرگری لەسەروەرییەکانی وڵاتەکەی بکات، لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانی دژی ئیسرائیل.

🔸 ئەردۆغان: هەموو هەوڵێکدەدەین بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، سوریا، لوبنان، یەمەن و ئێران.

🔸 ئەردۆغان: بەرپرسانی ئیسرائیل بێویژدانن تیرۆریان لەغەززە بەکارهێناوە.

🔸 ئەردۆغان: ناتانیاهۆ لەمێژە لەئەنجامدانی جینۆساید لەهیتلەر تێپەڕیوە، هیوادارین هەمان چارەنووسی هیتلەری نەبێت.

🔸 ئەردۆغان: پێویستە لەسەر وڵاتانی ناوچەکەو ئێران وانەیەک لەوە وەربگرن کە ئێستا ڕوودەدات.

🔸 ئەردۆغان: هەموو ڕێکارێکی پێویستمان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی پریشکی شەڕەکە نەگاتە تورکیا.