
Plus4
پێش ٢ هەفتە
دۆناڵد ترەمپ: گەر هێرشبکرێتە سەرمان کارێک دەکەن کە پێشتر نەیانبینیبێت
دۆناڵد ترەمپ؛ سەرۆکى ئەمریکا، لەپەیامێکى توونددا ڕایگەیاند: وڵاتەکەى هیچ پەیوەندیى بەو هێرشانەوە نییەو بەشێکیش نین لێیان کە ئیسرائیل دەیانکاتە سەر ئێران، بەڵام دەتوانین بەئاسانى کۆتایى بەشەڕەکەیان بهێنین.
ترەمپ؛ هۆشداریشیدا لەوەی گەر بەهەر جۆرێک هێرشبکرێتە سەر ئەمریکاو بەرەوەندییەکانی، کارێک دەکەن کە پێشتر نەیانبینیبێت.
وتیشی: دەتوانین زۆر بەئاسانى کۆتایى بەشەڕەکە بهێنین، بەم زووانەش ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران بەرپا دەكەین.
سەرۆكی ئەمریكا جەختیکردەوە کە بەم زووانە ڕێككەوتنی ئاشتی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل بەرپا دەكەین، وەك چۆن لەنێوان هیندستان و پاكستان ئەنجامماندا، پێویستیشە ئیسرائیل و ئێران ڕێككەوتن واژۆبكەن و كۆتایی بەشەڕ بهێنن.
دڵنیاییشیدا لەوەی لەئێستادا هەوڵی زۆر دەدرێت بۆ ڕاگرتنی شەڕەکەو ئەنجامدانی دانووستان، بەمزووانەش دەگەنە ڕێككەوتنی ئاشتی.