
plus4
پێش 3 هەفتە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای 20ساڵ و بۆ یەکەم جار ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیاریدا کە ئێران پابەندی پابەندییەکانی بۆ راگرتنی پیتاندنی ئەتۆمی نییە.
بڕیارەکەش بە 19دەنگ دراوە، 3 دەنگی ناڕازی هەبوەو 11 ئەندامیش دەنگیان نەداوە، ئەندامەکانی ئاژانسەکە نوێنەرایەتی 35 وەڵات دەکەن.
ئەمەش دووای ئەوەدێت کە شەوی رابردوو دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوڕاست مەترسیدارەو دیبلۆماتکارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە لەگەڵ کەسوکاری سەربازەکان ناوچەکە جێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش هۆشداری بەهاوڵاتیانی وەڵاتەکەی دا گەشت بۆ ناوچەکە نەکەن و داواشیکرد فەرمانبەرانی ناپێویست بەزوترین کات بەجێیبهێڵن.