
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک
ئەگەر چی بڕیاربوو ٢٥ی ئەم مانگە وادەی کۆتایی پێشکەش کردنی مامەڵەی فۆڕمی خۆراک بێت بۆ هاوڵاتیانی کەرکوک، بەڵام کەمێک بەر لەئێستا فەرمانگەی دابەش کردنی خۆراک ڕایگەیاند وادەکە بۆ دوو هەفتەی دیکە درێژ کراوەتەوە.
سەرچاوەیەک لەفەرمانگەکە بە plus4ی ووت ماوەی نوێکردنەوەی کارتی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان بۆ 6/6/2025 درێژکرایەوە ئەمەش بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی نوێکردنەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە بلۆککردنی خێزان و تاکەکان