مەکە
Plus4
پێش هەفتەیەک

 

⁵وەزارەتی ناوخۆی وڵاتی سعودیە هۆشداری لەحەجی بێ مۆڵەت دەدات و ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە هەرگیز بیر لەئەنجامدانی ئەم کارە نەکەنەوە.

 

بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند: هەرکەسێک، لەکاتی ئەنجامدانی حەج یاخوود هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی بێ مۆڵەت دەستگیربکرێت، بڕی 20 هەزار ڕیاڵی سعودی کە دەکاتە زیاتر لە 5000 دۆلاری ئەمریکی سزای دارایی بەسەردا دەدرێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: ئەو کەسانەی نیشتەجێی وڵاتانی ترن و دەیانەوێت بەشێوی قاچاخ یاخوود بەهەر شێوەیەکی تری نایاسایی گەشتی حەج بکەن، ئەوا دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوەو ماوەی 10 ساڵیش ڕێگەی هاتنە نێو وڵاتی سعودیەی پێنادرێت.