
Plus4
پێش مانگێک
ئەمرۆ پێنجشەممە٢٢ ـی ئایار پۆلیسی واشنتۆن ڕایگەیاند : تۆمەتبارەکە ناوی ئیلیاس ڕۆدرێگزە و تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی ویلایەتی شیکاگۆی ئەمەریکایە، هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی واشنتن، تۆمەتبارەکە پێشتر لای پۆلیس ناسراو نەبووە.
پۆلیسی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە "پێ تەقەکردنەکە هیچ زانیارییەکی هەواڵگرییان لەبارەی هەڕەشەی تیرۆریستی یان تاوانی ڕق و کینە نەبووە."
پۆلیسی واشنتن ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکە لەکات دەستبەسەرکردنیدا هاواری کردووە "ئازادی بۆ فەڵەستین."
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن تەقەیان لێ کراوە و کوژراون.
بەپێی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتن، ئەو دوو کارمەندەی باڵیۆزخانە کە لە دەرەوەی مۆزەخانەی جووەکان کوژراون، لە نزیکەوە تەقەیان لێ کراوە. کە ئافرەتێک و پیاوێک بوونە.