عەلی عەریز
plus4
پێش ٢ ڕۆژ

پاش ئەوەی فاتیمە موفیدی خانمە پەرلەمانتاری حیزبی نیدای تونسی داواکاری لە دادگای تایبەتی روبەڕوبونەوەی تیرۆر لە وڵاتەکەی تۆمار کرد لەسەر سەرۆک وەزیرانی پێشوی تونس و جێگری جوڵانەوەی نەهزەی ئیخوانی عەلی عەریز و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تری ئەو جوڵانەوەیە تاوانباریانی کرد بە بەکارهێنای خاکی تونس بۆ ناردنی چەکدارانی جیهادی بۆ سوریا بە شێوەیەکی نایاسایی و بەشداری کردنیان لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە کە هاوکاری تیرۆریستانی داعش ، ئەمەش لە دەستوری تونسی رێنادرێت کە خاکی وڵات  بەکار ببرێت بۆ تیکدانی ئاسایشی وڵاتانی تر .

پاش پێداچونەوی دادگا بە بەڵگەنامەکان ،بڕیار درا هەریەک لە عەلی عەرێزی سەرۆک وەزیرانی پێشو و جێگری جوڵانەوەی نەهزەی ئیسلامی و فەتحی بەلەدی و عەبدولکەریم عوبێدی و نورەدین قەندوز و لوتفی هەمانی و هشام سەعدی و سامی شەعارو سەیفەدین رایس بە  ٨ تا ٣٦ ساڵ زیندانی لە گەڵ ٥ ساڵ لە ژێر چاودێری کارگێڕی سزابدرێن