
plus4
پێش 12 کاتژمێر
کارۆلین لیفیت وتەبێژی کۆشکی سپی بۆرایگەیاند ئامانجی سەرەکی و کۆتایی سەرۆک ترامپ لە گفتوگۆکانی لە گەڵ ئێران رێگریکردنە لەو وڵاتە بۆ بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی .
ئەم رونکردنەوەی کۆشکی سپی دوای ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەی دۆناڵد ترامپ لە گەڵ هەیسەم بن تاریق سوڵتانی عومان دێت دەربارەی ئامانجەکانی ئەمریکا لەو گفتوگۆیانەی رۆژی شەممەی رابردوو بەڕێوە چوو لە نێوان هەردوو شاندی ئەمریکاو ئێران لە سوڵتەنەی عوومان کە ببێتە گرێنتیەک کە رێگر بێت لە ئێران لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی ، وا بڕیارە گوڕی دووەمی گفتوگۆکان رۆژی ١٩ ی ٤ ی ٢٠٢٥ لەو وڵاتەو لە هەمان شوێن بەڕێوە بچێت